هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایدەگەیەنێت، سودانی فه‌رمانی گەڕانەوەی هێزێكی عێراقی ده‌ركردوه کە پێکهاتوە لە 500 کەس لە ئەفسەر و کارمەندان لە ئیسلام‌ئابادی پایتەختی پاکستان، كه به‌مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممە، وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى بڕیارى داوه ئه‌و فه‌وجه سه‌ربازییه‌ى كه له پاكستانن به مه‌به‌ستى مه‌شق و راهێنان، بگه‌ڕێنه‌وه عێراق.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه، ژماره‌ى سه‌ربازانى ئه‌و هێزە 500 كه‌س ده‌بێت به پله‌ى سه‌ربازى جیاجیا، ئه‌مانه فه‌وجى دووى سه‌ربه لیواى 66ى فرقه‌ى دووه‌مى هێزه تایبه‌ته‌كانن كه ماوه‌یه‌كه بۆ مه‌شق و راهێنان له پاكستانن. له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌ش وه‌زاره‌تى به‌رگرى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه له پێناو سه‌لامه‌تیى كادرانى هێزه‌كانى عێراقه، بۆ به‌دوورگرتنیان له‌و بارودۆخه‌ى كه ئێسته پاكستان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ. هه‌روه‌ها ته‌واوى رێكارییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرییه‌وه ئاماده كراوه.
وەزارەتی بەرگریی عێراق ده‌ڵێت، ئەو هەنگاوە لە خەمی سەلامەتی هێزە چەكدارەكانه و رێوشوێنی پێویست لەلایەن وەزارەتەوە گیراوەتەبەر بۆ گەڕانەوەیان بۆ عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شه‌ڕ و پێكدادان له نیوان پاكستان و هیندستان له هه‌رێمی كشمیر سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و ده‌یان كوژراو له هه‌ردو وڵات هه‌ن، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش سوپای پاكستان هێرشی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی بۆ سه‌ر هیندستان ئه‌نجامد.