دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

دوو ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی

هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دوو ڕۆژی هەفتەی داهاتوو بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی لە تەواوی عێراق پشوو دەبێت.

 ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕۆژانی 20-21ی نیسان، كە دەكاتە هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی “ڕۆژی هەستانەوە” بۆ سەرجەم فەرمانبەران لە پێكهاتەی مەسیحییەکان لە عێراق پشووی فەرمی بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێدانی ئەو پشووە بۆ ئەوەیە، تاوەكو تەبایی و ئارامی لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق بەهێزتر بێت و هەروەک چۆن ئەمڕۆ 16ی نیسانیش کرایە پشووی فەرمی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکان كرا بە پشوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP