هەرێم نیوز
بەریتانیا بە بۆنەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، پیرۆزبایی لە خەڵکی پارێزگاکە و هەرێمی کوردستان دەکات. وەزیرێکی ئەو وڵاتەش دووپاتی دەکاتەوە: هیوای بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان، ئاییندەیەکی ئارام و سەقامگیر و خۆشگەزەرانییە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، كونسوڵخانه‌ی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بڵاو كرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ بە پارێزگار ناساندنی هەڵەبجە، هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنیە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، "بەم بۆنەیەوە كونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی هەڵەبجە و هەرێمی کوردستان دەکات."
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێواره‌ی دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگی به پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه دا و هه‌ڵه‌بجه بووه 19ـه‌هه‌مین پارێزگای عێراق.
دوای پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە، شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "سەرەڕای ڕێگریی بەشێک لە فراکسیۆنەکان، هەڵەبجە بووە 19ـەمین پارێزگای عێراق. هەموو فراکسیۆنەکان ڕۆڵی باشیان لە پەسندکردنی پرۆژەیاساکەدا هەبوو. هەروەها بەشێکی فراکسیۆنی عەرەبییەکانیش پشتیوان بوون لە پەسندکردنی پڕۆژەیاساکە."