هەرێم نیوز
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ردوو شاندی یه‌كێتی و پارتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه تایبه‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له پیرمام ئه‌نجامبده‌ن و تاوتوێی هه‌نگاوه كۆتاییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌كه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانن، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه شاندی باڵای یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه و كۆبونه‌وه‌كه‌ش له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له پیرمام ده‌بێت و تاوتوێی دواین هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م ده‌كرێت.
شاندی یەکێتی پێكهاتوون له قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، نزار ئامێدی، رێواز فایەق، شاڵاو سەلاح شێخ شەرەف و ئامانج رەحیم.
هاوكات شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتوون له هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح.
هاوکات دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام، پێشوازیی لە شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین و لە کۆبوونەوەکانی پێشوو لەسەر نەخشە ڕێگەیەکی تۆکمە پێک هاتووین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گرنگە و دەتوانم بڵێم زۆر نزیکین لە ڕێککەوتن”.
ئاماژەی بەوەشدا، پارتی و یەکێتی لەسەر بەرنامە و ویستی بەشدار بوون لە حکومەتی نوێ ڕێککەوتوون و گفتوگۆی یەکەمیش لەسەر چۆنێتی و شێوازیی بەشداربوون لە کابینە کراوە.
وتیشی “یەکێک لەو پێوەرانەی لە دانوستانەکاندا ڕەچاو دەکرێت، ئەنجامی هەڵبژاردنە، چونکە دەبێت ڕێز لە دەنگی هاووڵاتییان بگیرێت”.
دەشڵێت: ئومێدم زۆرە هەنگاوێکی دیکە بەرەو پێش بچین و لە پێکهێنانی کابینە نزیکتر بینەوە”.