هەرێم نیوز
موقتەدا سەدر سەرۆکی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە ئەمڕۆ شەممە ڕێنمایییەکی نوێی بۆ شوێنکەوتووانی خۆی دەرکرد و جەختی لەسەر نوێکردنەوەی تۆماری هەڵبژاردنەکانیان کردەوە لەکاتێکدا بەردەوامە لە بایکۆتی هەڵبژاردن.
نوسینگەی سەدر لە راگەیەنراوێکدا، بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، ڕێبەر سەید سەرایا سەلام و هێزە ناوەندییەکان ئاگادار دەکاتەوە بۆ نوێکردنەوەی کارتی دەنگدەران لە هەندێک لە پارێزگاکان، ئاماژەی بەوەشکردوە سەدر جەختی لەسەر پێویستی دڵنیابوون لە نوێکردنەوە کردەوە تەنانەت لە ئەگەری بایکۆتیشدا.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەنجومەنی وەزیران، ڕۆژی چوارشەممە، ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ی وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاریکرد، ئەمەش لە کاتێکدایە ناکۆکی هەیە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیی دەسەڵاتداران سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان.