دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

وادەی تۆمارکردنی حزبەکان بۆ هەڵبژاردنی عێراق دیاریکرا

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ هەینی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەفەرمی 15ی ئەم مانگەی وەکو وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانیەتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دیاری كرد.

کۆمیسۆن ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژی 15ـی ئەم مانگەوە دەرگای تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانی و کانیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە و رۆژی 4ی ئایاری داهاتوو كۆتایی دێت.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بەفەرمی ڕۆژی 11/11/2025ی دیاری كرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریکراوە و هیچ بەربەستێکییان نییە.

دەشڵێت: ئەگەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان هەموار بکرێتەوە، ڕەنگە ئەمە کاریگەری لەسەر کارەکانی کۆمسیۆن هەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP