دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

حزبی دەعوە جارێكی تر نوری مالیكی بە ئەمینداری خۆی هەڵدەبژێرێتەوە

هەرێم نیوز

حزبی دەعوەی ئیسلامی هەڵبژاردنەوەی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای وەک ئەمینداری گشتیی حزبەکەی راگەیاند.

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە، پارتی دەعوەی ئیسلامی، لە 19ـەمین کۆنفرانسی خۆیدا نووری مالیکی وەک ئەمینداری گشتیی حزبەکەی هەڵبژاردەوە.

حزبی دەعوەی ئیسلامی، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراقی، وەک ئەمینداری گشتی حزبەكە هەڵبژاردەوە.
ئەمڕۆ حزبی دەعوەی ئیسلامی نۆزدەهەمین کۆنگرەی حزبیی خۆی ئەنجامدا، لەو کۆنگرەی نوری مالیکی وەک ئەمینداری گشتی هەڵبژاردەوە.

هەڵبژاردنەوەی مالیكی بە ئەمینداری گشتی حزبی دەعوە لەکاتێکدایە، عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی خولێکی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کۆتایی ئەمساڵدا.

نوری مالیكی كێ یە؟
نوری مالیكی یان (جەواد مالیكی) لە دایكبوی (20) ئایاری ساڵی (1950)یە لە شاری حلە.

بڕوانامەی بەكالۆریۆسى لە زانكۆی (اصول الدین) لە بەغداد بەدەستهێناوە، دواتریش بڕوانامەی ماستەر لە زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر.
ساڵی (1970) چووەتە ریزەكانی حزبی دەعوەی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن، كە كۆنترین حزبی شیعییە لە عێراق.
لەماوەی ساڵانی خەباتیدا، روبەڕوی دەستگیركردن و راوەدونان بووەتەوە لەلایەن رژێمی سەدام حسێنەوە، تا ئەو كاتەی (1979) عێراقی بەجێهێشتووە، بەهۆی دەرچونی فەرمانی لەسێدارەدان دژی.

سەرەتا لە سوریاو تا ساڵی (1982) جێگیربووە، دواتر رویكردووەتە ئێران، پاشان لە كۆتایدا گەڕاتەوە بۆ سوریا، تا كەوتنی رژێمی سەدام لە (2003) لەوێ ماوەتەوە.
لەماوەی مانەوەی لە تاراوگە، بووە بە ئەندامی سەركردایەتی حزبی دەعوەو بەرپرسی رێكخستنەكانی ناوخۆ.

لە ساڵی (2003) دوای كەوتنی رژێمی سەدام مالیكی گەڕاوەتەوە بۆ عێراق، بووە بە ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی كاتیی حكوم لە عێراق، دواتر بووە بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كاتیی لە عێراق و، جێگری سەرۆكی دەستەی (ریشەكێشكردنی بەعس)، كە دەزگایەك بوو پۆل بریمەر، حاكمی عێراق لە ساڵی (2003_2004) دروستیكرد.

مالیكی، لە (20) ئایاری (2006) دا، راسپێردرا بۆ پێكهێنانی یەكەمین حكومەتی هەڵبژێردراوی عێراق لە دوای روخانی سەدام، ئەوەش دوای ئەوەی ئیبراهیم جەعفەری، سەرۆكی حزبی دەعوەو سەرۆكی حكومەتی ئەوكات بڕیاریدا خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت كاندیدنەكاتەوە، بەهۆی ناڕەزایی كوردو سوننە، لێرە بەدواوە ئەستێرەی بەختی نوری مالیكى گەشایەوەو، توانی دوو خول لەسەریەك پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەربگرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP