هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە. "هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا به گرنگ و مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختيان له گرنگيى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه."
پێشنیوه‌ڕۆ‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، له‌گه‌ڵ یاشار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، کۆ بووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌که، تاوتوێ کرا؛ هەروەها ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
وەک لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “هه‌ردوولا، پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا به گرنگ و مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختيان له گرنگيى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى بره‌ودان به كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه، بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه له كێشه‌كان و ئاڵۆزيى زياتر”.
دەشڵێت، له ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێی بايه‌خى هه‌ردوولا، باس كران.