هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر توانا سەعید خاوەنی کۆمپانیای "توان ئێف ئێکس"ی دەستگیر کرد و دەڵێت، فریوی خەڵکی داوە و کۆمپانیاکەشی مۆڵەتی نەبووە.
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ت ، س، ع) خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس)مان دەستگیر کرد، بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشە کردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی (فۆڕێکس-FOREX) لە ڕێگەی بلاو کردنەوەی گرتەڤیدۆیەکانی.
دەشڵێت دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمی ئابوری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەرکەوت هیچ مۆڵەتێکی دامەزراندن و تۆمار کردنی کۆمپانیای نییە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە بازرگانی کردن بە (فۆڕێکس-FOREX) نایاساییە و ڕێگەپێدراو نیە و بە هەدەردانی پارە و سامانی هاونیشتمانیانە.
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین خۆیان بەدور بگرن لەم جۆرە بازرگانی و مامەڵە کردنانە تاکو سامانیان پارێزراوبێت.