هەرێم نیوز
بارزانی لە سەروبەندی کردنەوەی پێشانگای کتێب لە هەولێر ڕایگەیاند، داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەم پەلە بکەن لە پێکهێنانی کابینەی نوێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی لە هەولێر كردەوە، دوای هەڵبژاردنی ژمارەیەك كتێب و بەسەركردنەوەی پێشانگاكەدا، وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند "هەرچەندە دونیا بەرەوپێش بچێت، تەكنەلۆژیا بەرەوپێش بچێت، ئەو فەرموودەیەی شاعیری گەورەی عەرەب (موتەنەبی) ئەو حەقیقەتە بە زیندوویی دەمێنێتەوە كە دەڵێت: وخير جليس في الزمان كتاب، قیمەتی كتێب و ئەهمیەتی كتێب بە هیچ شتێك لاناچێ، بەردەوام دەبێت و هەر بە زیندوویی دەمێنێتەوە."
لە وتارەکەیدا بارزانی وتیشی: داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم بەشداری لە حكومەتدا بكەن، تائێستا هەنگاوی باشنراوە، بەڵام پێویستە پارتی و یەكێتی پەلەبكەن و هەرچی زووە حكومەت پێكبهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، قەیرانی گەورە لەناوچەكەو جیهان رویداوەو، رەنگە قەیرانی گەورەتریش بەڕێوەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئاستێكی باش كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەركراون، بەڵام هێشتا زۆری ماوە، ئەگەر لایەنە عێراقییەكان پابەندبونیایە بە دەستورو ئەو بنەمایانەی عێراقی نوێی لەسەر بونیادنراوە، گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغداد رویاننەدەدا.
راشیگەیاند: ئەوانەی ئێستا كاربەدەستن لە بەغداد، بە هەموو توانیانەوە هەوڵبدەن عێراق تێكەڵاوی ململانێی و شەڕی ناوچەكە نەبێت.