هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ بارزانی هەیە و شاهێدی هەڵوێستەکانی ئەوین.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی هەیە و شاهێدی هەڵوێستەکانی ئەوین.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەەوەی تورکیا لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵێکی عێراقی رایگەیاندووە، وەک تورکیا، پەیوەندییەکی زۆر باشییان لەگەڵ هەولێر و سەرۆک بارزانی هەیە، گوتیشی، سەرۆک بارزانی هەوڵی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە و گرفتەکانی ناوچەکە و عێراق دەدات و لە رابردوو و لە ئێستاشدا.
هاکان فیدان دەشڵێت: چەندین جار شاهێدی هەڵوێسەتەکانی سەرۆک بارزانی بووین لەو بارەیەوە، هاوکات راشیگەیاند، مەسرور بارزانی،وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێم، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە دەدات و رێگا دەدۆزێتەوە کە چۆن توانای ژێرخانی ناوچەکە بەرەوە پێشەوە بچێت.
دەڵێت: ئێمە دڵخۆشین بەم هەوڵانە، لەبەرامبەردا لەسلێمانی دۆخەکە جیاوازە، ئێمە داواکارین ناوچەکە خاوێن بکرێتەوە لە تیرۆر و دۆخەکە بگۆردرێت بۆ ئەوەی خزمەتی هاووڵاتیانی خۆیان بکەن.