دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەکەی فەرمانبەرانی هاتە دەنگ

هەرێم نیوز
فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان ڕایگەیاند، ئەو چەند فەرمانبەرەی پرێس كۆنفرانسیان كرد پێشتر بەخشراو و لادراون.

 فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،بۆ ڕای گشتى و سەرجەم رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو پرێس کۆنفراسە رۆژنامەوانیەی کە لە رێکەوتی 2025/4/6 ئەنجام درا لەلایەن چەند فەرمانبەرێکی فەرمانگەکەمان کە پێشتر بەخشراو و لادراون لە پۆستەکانیان بە فەرمانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 996 لە رێکەوتی 2025/3/13.

ئاشکراشیکرد، بە نەفەسێکی نابەرپرسانە و دوور لە نەریتی دامەزراوەیی حکومی و ئەتەکێتی کاری فەرمانبەری مەدەنی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و کارگێری و دارایی چەند تۆمەتێکی هەڵبەستراو دەخەنە پاڵ فەرمانگەکەمان .
بۆیە فەرمانگەکەمان گشت ئەو تۆمەتە هەڵبەستراوانە ڕەتدەکاتەوە و رێکاری یاسایی و کارگێری دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم کارە.

ڕوونیشیکردەوە، دواى دەرئەنجامی رێکارە یاسایی و کارگێریەکان، فەرمانگەکەمان گشت ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتى و سەرجەم رێکخراوە ناحکومییەکان دەخاتەڕوو.
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP