هەرێم نیوز
وەزارەتی سامانەسروشتیەکان ڕایگهیاند، لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی سەركەوت و قەرەبوی بەرچاوی تێچوی یاساییی دەکرێتەوە.
وەزارەتی سامانەسروشتیەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئهمڕۆ یهكشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی کۆمپانیای (گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد -GEMBBL) سەركەوت و قەرەبووی بەرچاوی تێچووی یاساییی دەکرێتەوە.
لە راگەیاندراوەکەداهاتوە، بڕیارەکە دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی دێت کە لە کانوونی دووەمی 2024دا، کە تێیدا دادگاکە بڕیاریدا کە حکومەت بە شێوەیەکی ڕەوا PSCی بینا باوی و میرانی هەڵوەشاندەوە و هەموو داواکارییەکانی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەدی لە دژی حکومەت ڕەتکردەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕوونیشی كردووەتەوە، لە 4ی نیسانی 2025، دادگای ناوبژیوانی بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە تێچوونەکان دەرکرد کە تێیدا بڕیاری دا، کۆمپانیای (گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد) بڕی 26 ملیۆن و 868 هەزار و 905.29 دۆلاری ئەمریكی بە حكوومەت بدات، لەگەڵ سوودی دوای بڕیارەكە."