هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی بازاڕی فۆڕێكس و دراوه ئه‌لیكترۆنیه‌كان هۆشداریده‌داته هاوڵاتیان و رایده‌گه‌یه‌نێت، مامه‌ڵه‌كردن به‌دراوی ئه‌لیكترۆنی و كانزایی قه‌ده‌غه‌یه و داواش له هاوڵاتیان ده‌كات، "بۆئه‌وه‌ی توشی زیانی ماددی نه‌بن، دوربكه‌ونه‌وه له‌مجۆره مامه‌ڵانه و پاره‌كانیان به‌فیڕۆنه‌ده‌ن به پڕوپاگه‌نده و ریكلامی كۆمپانیا و بڕۆكه‌ره‌كان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئابوری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر، ئاگاداری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، مامه‌ڵه‌كردن به‌هه‌مو جۆره‌كانی دراوی ئه‌لیكترۆنی و كانزایی فۆڕێكس و USDT قه‌ده‌غه‌یه.
ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاندوه، "كۆمپانیاكانی فۆڕێكس و دراوی ئه‌لیكترۆنی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق رێگه‌پێدراو نین و مۆڵه‌تی فه‌رمیان نیه، به‌پێی بڕیار و رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان رێگه‌پێدراو نین و هیچ یاسا و رێنماییه‌ك نیه بۆ رێكخستنی ئه‌م جۆره چالاكیانه"
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، سه‌باره‌ت به‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌ژێر ناوی جیاجیا كاری فۆڕێكس و كردنه‌وه‌ی خولی فێربونی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن و كڕینی دراوی ئه‌لیكترۆنی و كانزایی ئه‌نجامده‌ده‌ن، نایاسایین و رێگه‌پێدراو نین.
باسی له‌وه‌شكردوه، "دوای چه‌ندین سكاڵای هاوڵاتیان و زه‌ره‌رمه‌ندبونیان له‌رێگه‌ی ئه‌م كۆمپانیا و بڕۆكه‌رانه، ئه‌م به‌یاننامه‌یه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و داوا له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی توشی زیانی ماددی نه‌بن، دوربكه‌ونه‌وه له‌مجۆره مامه‌ڵانه و پاره‌كانیان به‌فیڕۆنه‌ده‌ن به پڕوپاگه‌نده و ریكلامی كۆمپانیا و بڕۆكه‌ره‌كان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و خۆیان لێ به‌دوربگرن".
رونیشیكردۆته‌وه، "ئاگاداری گشت كۆمپانیا و بڕۆكه‌ره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه له‌رێگه‌ی سۆشیال میدیا ریكلام بۆ كاری فۆڕێكس و دراوه كانزاییه‌كان نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه روبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه".