هەرێم نیوز
وەزارەتی حەج و عومڕەی سعودیە ڕایدەگەیەنێت، هەر کەسێک لە دوای 29/4/2025 لە سعودیە بمێنێتەوە بە سەرپێچیکار هەژمار دەکرێت و سزا دەدرێت.
هەروەها وەزارەتی ناوبراو ئەوەشدەخاتەڕوو ئەوانەی ئێستا لە گەشتی عومڕەن دەبێت بەر لە کۆتایی ئەم مانگە بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.
وەزارەتی حەج و عومڕەی سعودیە دەشڵێت، هەر کەس و کۆمپانیا و دامەزراوەیەک خوی بهێڵێتەوە سزا دەدرێت بە بڕە پارەیەک کە دەگاتە 100 هەزار ریالی سعودیە کە دەکاتە زیاتر لە 26 بیست و شەش هەزار دولار کە دوو دەفتەر و 60 وەرەقە دەکات.
لای خۆشیەوە، كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم جەختی کردەوە، سعودیە ئەمساڵ ڕێکاری توندی گرتۆتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە حەجی نایاسایی و پێش چەند ڕۆژێکیش هەموو ڤیزایەکی ڕاگرت تاوەکو دوای پرۆسەی حەجی ئەمساڵ.