هەرێـم نیوز
به‌هۆی ناكۆكیی زیاتری نێوان هێزه شیعییه‌كان، هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌درێت، په‌له‌مانتارێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ده‌ڵێت، ناكۆكییه سیاسییه‌كان له‌نێو ماڵی شیعه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
شێروان جه‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، ناكۆكی نێوان لایه‌نه شیعه‌كان زیاتر وایكردووه په‌نا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن ببرێت، ئه‌گه‌رچی یاسای هه‌ڵبژاردن له عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌ركراوه، هێشتاش هیچ هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجام نه‌دراوه تاوه‌كو كار به‌و یاسا نوێیه بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشدا، به‌ڵام ناكۆكییه سیاسییه‌كان له‌ناو ماڵی شیعه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی هه‌مواره‌كه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتی: ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه و چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی دیكه‌ش له به‌رده‌ستی په‌رله‌مانن، به‌ڵام پێناچێت له‌و هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.