دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

عێراقچی: ئێران ئامادەیە دانوستاندنی ناراستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکادا بکات

هەرێم نیوز

سەەرەڕای هەڕەشەکان و پەرەسەندنی وەڵامدانەوەی لێدوانی نێوان هەردوو وڵات، وەزیری دەرەوەی ئێران پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دانوستان دووپات کردەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکیدا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕوونی کردەوە کە وەڵامی تاران بۆ پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ناوەڕۆکەکەیدا یەکدەگرێتەوە و دەرفەتی گفتگۆو کارى دیپلۆماسی پاراستووە.

ناوبراو پێی وابوو کە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنێک کە پابەندی هەڵوێستی دژبەیەک بێت و هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز بکات، هیچ سوودێکی نییە.

هەروەها لەبەشێکى دیکەى لێدوانەکەیدا وەزیرى دەرەوەى ئێران ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی ئامادەیە بەردەوام بێت لە گفتوگۆ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و هەڵگرتنی سزاکان، لەسەر بنەمای لۆژیکی دروستکردنی متمانە.

وتیشی، وڵاتەکەی ئامادەی هەر رێگەیەکی دیکەیە و رایگەیاند: "ئێران بۆ هەر رووداوێک و هەموو رووداوێک هەیە. هەروەک چۆن لە دانوستاندن و دیپلۆماسییەتدا جیدییە، لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی و پاراستنی سەروەرییەکەی رژدە".

ئێوارەی پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە فرۆكە سەرۆكایەتییەكەیەوە، كاتێك پرسیاری ئەوەیان لێكرد ئایا بە پێشنیازی ئێران بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ ڕازی دەبێت، وەڵامی دایەوە و وتی "باشترە گفتوگۆە ڕاستەوخۆ بەڕێوەبچێت، دەزانم بەرپرسانی ئێران خواستی گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان هەیە، بەڵام دوودڵن و هەست بە لاوازی دەكەن، من نامەوێت لەو دۆخەدا بیانبینم".

مانگی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئێران کرد دانوستاندن لەبارەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ واشنتن بکات و هەڕەشەی ئەوەشی کرد، ئەگەر دیپلۆماسییەت شکست بهێنێت، ئامادەیە پەنا بباتە بەر هێزی سەربازی. 

وتەكانی ترەمپ لەكاتێكدایە، ئێران ئامادەیی بۆ گفتوگۆ دەربڕیوە، بەڵام ڕەتیدەكاتەوە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەژێر فشاردا ئەنجام بدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP