هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە لە ساڵی 1991 لە هەرێمی کوردستان کرا.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
لە ساڵیادی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە سنوورێکی بۆ هێرش و ستەمی ڕژێمی بەعس دانا، ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووپات دەکەینەوە.
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە پاراستنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی.
....
بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە 5ی نیسانی 1991 و دوای گەشتنی نامەی وڵاتانی فەڕەنسا و ئێران و توركیا بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان كە نیگەرانیی خۆیان لەبارەی ڕووداوە نالەبارە سیاسییەكانی عێراق (كۆڕەوە مەزنەكەی 1991) خستبووە ڕوو بەرامبەر گەلی كورد، داوایان دەكرد عێراق لە زیانگەیاندن بە گەلی كوردی لە (كوردستانی عێراق) دەست هەڵبگرێت و ڕێگری بكرێت لە گەیشتنی دەستی حكوومەتی بەعس بۆ هاووڵاتیانی كوردستان.
بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش، بە 10 دەنگ دەرچوو، سێ دەنگی نەخێریش هەبوون كە (یەمەن، زیمبابۆی، كوبا) بوون و دوو لە وڵاتانیش خۆیان بە دوور گرت لە دەنگدان كە (كۆماری چینی میلـلی و هیندستان) بوون.
فەڕەنسا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیارنامەی 688ـیان بەكارهێنا بۆ ڕێگری لە فڕینی فڕۆكە بەسەر باكووری عێراقدا (هەرێمی كوردستان/ هێڵی 36) بۆ پاراستنی ئەو كەسانەی لەو ناوچانە ئاوارە بووبوون بۆ ڕێگری لە زیانی زیاتر، بەهۆی ناوچەی دژەفڕینەوە كۆتایی هێنرا بە شاڵاو و پەلامار و هێرشی حكوومەتی بەعس بۆ سەر كورد و كوردستان.