دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لەلایەن کەشناسیی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکرایەوە؛ باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لەشەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو . لە ئێوارەدا نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنوری ئیدارەی گەرمیان  و پارێزگای هەڵەبجە دەست پێدەكات پاشان كاریگەریەكەی زیاد دەكات و لە درەنگانی شەو باران بارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەبێت كە هەندێك كات بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت.

پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەەکانی دوێنێ.

سبەی شەممە ئاسمان زۆربەی كاتەكان هەوری باراناوی دەبێت، باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبێت و كە هەندێك كات بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت. پێشبینی دەكرێت لە درەنگانی شەوی شەممە كەش سەقامگیر بێت و كاریگەری ئەو شەپۆڵە كۆتایی بێت.

پلەکانی گەرما بە نزیكەی 2 تا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 23  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی

دهۆک : 20  پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 25 پلەی سیلیزی  

زاخۆ  : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

سۆران : 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان :23 پلەی سیلیزی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP