هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی 11ی11ی2025 هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنێکی بە سەرۆکایەتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وه‌زیران ئەنجامدا، بۆ تەواوکردنی کار و بڕیارەکانی دوێنێی ئەنجومەنەکە.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگدرا لەسەر دیاریکردنی 11ی11ی 2025 وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێیدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش جێبه‌جێكردنی خواست و داواكاریه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بو.