هەرێم نیوز
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە حەسەن فەرحات فەرماندەی لقی ڕۆژئاوای حەماس لە لوبنان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر باڵەخانەیەک لە شاری سیدۆن لە باشووری لوبنان کوژراوە. بەپێی زانیارییەکان، کوڕەکەی فەرهاتیش لەو هێرشەدا کوژراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل "فەرحات لەکاتی شەڕی حەماسدا بەرپرسی پلاندانانی چەندین ئۆپەراسیۆنی دژ بە سەرباز و هاووڵاتیانی سڤیلی ئیسرائیل بووە، هەروەها هێرشی موشەکی بۆ سەر ناوچەی سەفەد لە شوباتی 2024 کە بووە هۆی کوژرانی سەربازێکی ژن و برینداربوونی چەند سەربازێکی دیکە، لەژێر چاودێری ئەودا ئەنجامدراوە".
سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە حەماس لە هەر شوێنێک چالاکی بکەن، بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە هێزەکانیان.