هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، پەکین ئارەزوی ئەوە نییە بچێتە شەڕەوە بەڵام لە هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەپاندنی باجی زیاتر ناترسێت. وەزارەتی بارزگانیش دەڵیت، "تا کۆتایی بەردەوام دەبن، ئەگەر ئەمریکا پێداگری لەسەر ئەم ڕێبازە بکات".
ئەمڕۆ پێنجشەممە،لین جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارەکان سەبارەت بە باجەکانی ئەمریکا کە بەسەر وڵاتەکەیدا سەپاندوە ڕایگەیاند، هەنگاوەكانی ئەمریکا هیچ پشتیوانییەکی جەماوەری نییە و شکست دەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، چین بە سادەیی دانانیشێت و ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی گەلی چین بەفیڕۆ نادات. هەروەها ئارەزوی ئەوە نییە بچێتە شەڕەوە بەڵام لە هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەپاندنی باجی زیاتر ناترسێت.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی بازرگانی چینیش، ئەمڕۆ کرانەوەی پەکینی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دوپاتکردەوە، وتەبێژەكەی جەختی لەوەکردەوە کە دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و یەکسانی بەڕێوەبچێت.
دەشڵێت، "چین تا کۆتایی بەردەوام دەبێت ئەگەر ئەمریکا پێداگری لەسەر ئەم ڕێبازە بکات".