هەرێم نیوز
دادگای دەستووری کۆریای باشوور ڕۆژی هەینی بڕیارێکی پەرلەمانی بۆ دوورخستنەوەی یۆن سیۆک یۆل، سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور لە پۆستەکەی پشتڕاستکردەوە.
ئەم دەنگدانه بە کۆی دەنگ بوو و بە گوێرەی ئەو دەنگدانە دەبێت لە ماوەی 60 ڕۆژی داهاتوودا هەڵبژاردنی نوێی سەرۆکایەتی ئەنجام بدرێت.
بەگوێرەی میدیاکانی کۆریای باشوور، دادوەرەکانی دادگا بڕیاریان دا کە: هەنگاوەکەی یۆن بۆ ڕاگەیاندنی یاسای سەربازی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا پێشێلکردنی دەستوورە و هەڕەشەی لە نەزمی دیموکراسی وڵاتەکە کردووە.
پەرلەمانی کۆریای باشووریش لە هەمان کاتدا دەنگی دابوو بۆ لێپێچینەوە لە پۆستەکەی، بەهۆی هەمان کار و دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتییەکەی لەو بەروارەوە هەڵپەسێردرا.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی دادگا، لایەنگران و نەیارانی سەرۆک کۆمار لە شەقامەکانی سیئۆل کۆبوونەوە.