دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ئیسرائیل بۆ خەڵکی ڕەفەح: بەزووترین کات ناوچەکانتان چۆڵبکەن

هەرێم نیوز
سووپای ئیسرائیل هۆشداریی دەداتە خەڵکی ڕەفەح بەزووترین کات ناوچەکانی ڕەفەح و باشووری غەززە چۆڵ بکەن.

 سووپای ئیسرائیل هۆشداریی داوەتە دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی ڕەفەح، سووپایان زۆر بەهێزەوە بۆ شەڕ دەگەڕێنەوە ناوچەکە، بۆیە زۆر بە خێرایی خۆیان بگەیەننە ناوچەی ئارام.

ئەو هۆشدارییەی ئیسرائیل دوای شکاندنی ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سووپاکەی دژی بزووتنەوەی حەماس دێت.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، سووپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشە زەمینییەکانیان دژی بزووتنەوەی حەماس لە ڕەفەح و باشووری کەرتی غەززە فراوان کردووە.

پێشتر، ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی کردە سەر ڕەفەحی سنووری میسر و وێرانکاریی لە ناوچەکە ئەنجامدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP