دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

تورکیا: بەردەوام دەبین لەدژی بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیلی بێتاوان لەلایەن ئیسرائیلەوە

هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئێمە بەردەوام دەبین لە وەستانەوە لەدژی بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیلی بێتاوان لەلایەن ئیسرائیلەوە و بەرگری لە مافەکانیان دەکەین.

 لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "ئەو راگەیێندراوە بێشەرمانەیە رەتدەکەینەوە کە لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلەوە کراوە. ئەو بانگەشە بێ بنەما و ئاستنزمانەی ئەوان، بەشێکە لە هەوڵەکانی نەتەنیاهوو و هاوبەشانی بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکان".

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نیگەرانیی نیشانداوە و دەڵێت، ئەو هەڵوێستەی ئیسرائیل بۆ خێراترکردن و چڕکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکانی غەززەیە و رایگەیاندووە: "بانگەشەی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هەرگیز ئیرادەی تورکیا بۆ خستنەڕووی راستییەکان بە روونترین شێوە لەنێو نابات. ئێمە بەردەوام دەبین لە وەستانەوە لەدژی بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیلی بێتاوان لەلایەن ئیسرائیلەوە و بەرگری لە مافەکانیان دەکەین".

گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەیانیی رۆژی یەکشەممە 30-3-2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە:"رووی راستیی دژەجووی ئەردۆغانی دیکتاتۆر بەدیارکەوت. هەروەک بەڕوونی دەبینرێت، ئەردۆغان لەم

رۆژانەدا بۆ ناوچەکە و خەڵکی خۆی بووەتە مەترسی".
وەزیرە ئیسرائیلییەکە هیوای خواستووە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەمە تێبگەن و پەی پێ ببەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP