هەرێم نیوز
سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا ڕایگەیاند، ڕێگایەکی درێژ و پڕ لە زەحمەتیمان لەبەردەمە و سووریا مێژووی نوێی خۆی دەنووسێتەوە.
دووشەممە 31ـی ئاداری 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا لە لێدوانيکدا ڕایگەیاند: حکوومەت کاری زۆری کرد بۆ ئەوەی خەڵکی شارەزا و بەتوانا بۆ وەزارەتەکان دەستنیشان بکات، لەو خەڵکانەی خەمیان بونیاتنانەوەی وڵاتە، ئامانجیشمان گۆڕانکاری کردنە بەرەو باشتر.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا حکوومەتمان ڕاگەیاند، دوورکەوتینەوە لە زۆرینە و حکوومەتی هاوبەشمان بە بەشداریی هەمووان دروستکرد.
ئەوەشی خستەڕوو، لە حکوومەتی نوێی سووریا پێداگریی لە چارەکردنی پرسە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان و مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکەیان دەکەن.
دوای ڕاگەیاندنی حکوومەتی نوێی سووریا، لایەنە جیاوازەکان ناڕەزایی خۆیان دەربڕی، لەوانەش بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا گوتی: ئه‌و حكوومه‌ته نوێیه‌ی له سووریا ڕاگه‌یه‌نرا، زۆر به حكوومه‌تی پێشوو ده‌چێت له‌و ڕووه‌وه ڕه‌چاوی فره‌یی ئه‌و وڵاته‌ی نه‌كردووه و تاكلایه‌نانه بڕیار ده‌دات.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 30ـی ئاداری 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ڕایگه‌یاند، سوورییه‌كان چه‌ند مانگێكه چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی گشتگیر و نیشتمانیی بوون و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فره‌یی ئه‌و وڵاته بێت و دوور بێت له هه‌ر جۆره دوورخستنه‌وه و په‌راوێزخستنێكی پێكهاته‌كانی سووریا.