دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای زەوی وزار دەردەچێت

هەرێم نیوز
وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی دوو مانگدا رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای زەویوزار دەردەچێت. 

 ئەمڕۆ دووشەممە، 31-3-2025، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی دوو مانگدا رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای زەویوزار دەردەچێت. 

خالید شوانی جەختی لەوەشکردەوە، "باوەڕمان بە پەراوێزخستنی هیچ گرووپ و لایەنێک نییە."

هاوکات، وتیشی کە مووچەی فەرمانبەران "کێشەی یاسایی نییە و هیوادارم چارەسەر بکرێت. مووچەی فەرمانبەران کێشەی تەکنیکییە و نابێت بە سیاسی بکرێت." 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP