دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

پوتین پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە مسوڵمانانی وڵاتەكەی كرد

هەرێم نیوز

بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، سەرۆکی رووسیا جەژنە پیرۆزەی لە موسڵمانانی وڵاتەکەی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڤلادیمیر پووتین جەژنە پیرۆزەی لە موسڵمانانی وڵاتەکەی کرد و لە پەیامەکەیدا رایگەیاند" بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم، ئەم جەژنە دێرینە کە لە کۆتایی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا دێت، پێگەیەکی بەرز و گرنگی لای موسڵمانان لە جیهاندا هەیە و گوزارشت لە هەوڵی مرۆڤ دەکات لە پێناو گەیشتن بە تەواوکاری رەوشت، بەزەیی و هاوسۆزی".

وتیشی، هیوای جەژنێكی خۆش و پڕ لە سەلامەتی بۆ مسوڵمان دەخوازن.
ئەو پیرۆزباییەی سەرۆكی روسیا لە دوای چەند کاتژمێرێک هات، لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەوڵێك بۆ كوشتنی لە رێگای تەقاندنەوەی یەكێك لە ئوتومبێلە لیمۆزینەكانی لە شەقامێكی مۆسكۆ، بەڵام تا ئێستا بەرەسمی حكومەتی روسیا هیچ شتێكی لەو بارەوە بڵاونەكردووەتەوە.

لە دوای کریستیانی ئۆرتۆدۆکس، ئیسلام دووەم گەورەترین ئایینە لە رووسیا و بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان نزیکەی 6٪ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە، سەرووی 9.4 ملیۆن کەس، موسڵمانن.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP