هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەشێک لەکۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەکاتی گواستنەوەی چیمەنتۆدا پابەندی شێوازی کارەکانیان نابن و بەشێک لە چیمەنتۆکانیان لەناو شەقامە سەرەکییەکاندا دەڕژن و شەقامەکە دەشێوێنن و گرفت بۆ هاوڵاتییان دروستدەكەن، بۆیە ڕێکاری یاسای بەرامبەر ئەو كۆمپانیایانە دەگیرێتەبەر.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەداخەوە بەشێك لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەكاتی گواستنەوەی چیمەنتۆدا پابەندی شێوازی كارەكانیان نابن و بەشێك لە چیمەنتۆكانیان لەناو شەقامە سەرەكییەكاندا دەڕژن و شەقامەكە دەشێوێنن و دەبنە گرفت بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان كە زۆرجار مەترسی ڕووداوی لێدەكەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ هەینی لەشەقامی سەرەكی قوولەرەیسی بەهۆی رژانی چیمەنتۆوە لەلایەن یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیاكانی بەرهەمێنانی چیمەنتۆوە، گرفت بۆ هاتووچۆ دروستبوو و پاش پشووەكانی جەژن مانگی رەمەزانی پیرۆز رێكاریی یاسایی بەرامبەر ئۆتۆمبێلەكە و كۆمپانیاكەش دەگیرێتەبەر.