هەرێم نیوز
دەسەڵاتی بەندەرە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند هاوردەی بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی شەلامچە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای بەسرە لەگەڵ ئێران قەدەغە دەکات.
عەلا قەیس، وتەبێژی دەسەڵاتی بەندەرە سنوورییەکانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "لیستەکە هەموو جۆرە ماسییەک، جۆرە جیاوازەکانی گۆشت، مریشک، خورما، هەروەها بەرهەمە شیرەمەنیەکانی تێدایە."
قەیس ئاماژەی بەوەش کرد، قەدەغەکردنەکە تەنیا ئەو کەلوپەلانە دەگرێتەوە کە هاووڵاتیان لە ڕێگەی بازاڕکردنەوە لە ئێران دەیهێنن.
باسی لەوەشکرد، قەدەغەکردنەکە بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی مادەی هۆشبەر لە ڕێگەی ئەو ماددانە جێبەجێکراوە، بە بەکارهێنانی ئامێری سۆنار.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق پێشتر دەستگیرکردنی گەشتیارێکی بیانی لەکاتی هەوڵدان بۆ بەقاچاخبردنی دوو هەزار و 500 گرام مادەی کریستاڵ ڕاگەیاندبوو.
ئەوەشی خستەڕوو، "ئەمە دووەم هەوڵە لە ماوەی دوو ڕۆژدا."
پێنجشەممەی ڕابردوو بەرێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری شەلامچە هاووڵاتییەکی عێراقی دەستگیرکرد لە ئێرانەوە گەڕابووەوە مادەی کریستاڵی پێبووە و لەناو بۆرییەکی پلاستیکیدا شاردبوویەوە.