دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

شارەزایەکی کەشناسی: سبەینێ کەشوهەوا سەقامگیرە بۆ گەشت و دەرەوە

هەرێم نیوز
شاڵاو هیدایەت ڕایگەیاند، سبەی ڕۆژی سێشەممە لەتەواوی ناوچەکان کەشوهەوا سەقامگیرەو گونجاوە بۆ ئیشو کارو گەشت و دەرەوە.

 شاڵاو هیدایەت، شارەزای بوای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، سبەی ڕۆژی سێشەممە لەتەواوی ناوچەکان کەشوهەوا سەقامگیرەو گونجاوە بۆ ئیشو کارو گەشتو دەرەوە ، سه بارەت بەکەشی دوانیوەڕۆی ئەمرۆ شەپۆلی ڕەیسی لەئێستادا کۆتایی هاتووەو.

باسی لەوەشکرد، بەڵام هەوری ناوخۆیی ماونەوە ڕەنگە لەهەندێ ناوچە چڕبوونەوە بمێنێو بارانێکی کەم بمێنێت تا کاتەکانی مەغریب و دواتر لە ئێوارەو بەولاوە لە هەموو ناوچە کەشو هەوا سەقامگیر دەبێتەوەز

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتە کانی سبەی شەوو ڕۆژی 2 ی مانگەوە بەتایبەت حاڵەتێکی تری بارانو هەوره بروسکە ڕودەکاتەوە تەواوی ناوچەکان بەکاریگەری و بڕی جیاواز بۆ کاته جیاوازه کانی 3 ی مانگ کۆتایی دێت.

ئەوەشی خستەڕوو، حاڵەتی سێیەم لە شەوی 4 لەسەر 5 و ڕۆژی 5 ی مانگەوە دەگات و سەرتاسەریەو شەپۆلێکی بارانی  بەهێزەو ئەگەر هەیە بەدوو قۆناغ بگات و ڕۆژانی دواتر لەسەری باس دەکەین زانیاری وردو نوێ. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP