هەرێم نیوز
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایانگەیاند لەئەنجامی بەداچونەکانیان بۆ هەموو ئەوشوێنانەی گەشتیاران روی تێدەکەن بۆیان دەرکەوتوە سلێمانی خاوێنترین شاری عێراقە.
ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندروێکدا رایگەیاند: لەدرێژەی سەردان و بەدواداچونەکانی لیژنەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز و رۆژانی جەژن بۆ چێشتخانە و ریستۆرانت و هەمو ئەوشوێنانەی گەشتیاران و میوانەکانی شاری سلێمانی روی تێدەکەن، پابەندی سەرجەم مەرجەکانی کارکردنن و لە شوێنەکانیان سەرپێچییەک تۆمارنەکراوە پەیوەندی بەرێنماییەکانی تەندروستییەوە هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: لیژنە هاوبەشەکان دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو شوێنانە دەکات و هیوادارن کە هەمیشە پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن بن، کە بەهاوکاری ئەوان ئێستا سلێمانی خاوێنترین شاری عێراق و هەرێمە.
نوێنەرەکەی تەندروستی لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی جەختیکردەوە، ئامانجی سەرەکی پێکهێنانی لیژنەکان پابەندکردنی شوێنەکانە بەمەرج و رێنماییەکان نەک سزادان و زیان گەیاندن بەکار و بازاڕی هیچ شوێنێک.