دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

کەشناسیی هەرێمی کوردستان باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت . لە ناوچە سنوریەکانى پارێزگاى هەولێر هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور. پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ڕێژەى (1-2) پلەی سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتى  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێرو دهۆک هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ کەمێک نمە باران. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر  دەبێتەوە بە ڕێژەى ( 1-2 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 29  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 29  پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی  

زاخۆ  : 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی

سۆران : 28 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :9 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP