هەرێم نیوز
کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دابارینی تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 31-3-2025، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشـتى لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەل بەردەوامی دابارینی تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم وە زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان و سنووری رۆژهەڵات.
دووپاتیکردەوە، پارێزگای سلێمانی کاریگەری دەمێنێ پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور پەلەهەور دەگۆڕێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە ( 6- 8 ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
ڕوونیشیکردەوە، سبەی سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕؤ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت پاشان بۆکاتەکانی درەنگ دابارین بەشیوەی نمەباران لەسنووری رۆژئاوا و پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممە کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی تر بەشێوەی تاوەباران وبروسکە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23پلەی سیلیزی
دهۆک : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان :26 پلەی سیلیزی