هەرێم نیوز
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە کەلار شەڕ لە نێوان چەن گەنج دروست بوو دوای بەرکەوتنی چەقۆ یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 31-3-2025، علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەنێو بازاڕی قەزای کەلار شەڕلەنێوان چەن گەنج دروست بوو دوای بەرکەوتنی چەقۆ یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
ئەوەشی خستەڕوو، تاوان لێکراوەکە ناوی ( ئالان ئاسۆ حەمەڕەشید) لەدایکبووی 2007 دانیشتووی گەڕەکی ئازادی قەزای کەلارە.
باسی لەوەشکرد، دوای ڕوداوەکە پۆلیس بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چونە شوێنی ڕوداوەکەو توانیان تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ئ - ا - ح ) لەدایکبووی 2006 لەگەڵ دوو تۆمەتباری دیکە کە بەژداربون لەشەڕەکەدا دەستگیربکەن.
ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە.