هەرێم نیوز
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەمزووانە دەست بە دابەشكردنی بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراكی هاووڵاتییان دەكرێت كە لە شەش ماددەی خۆراكی پێكهاتووە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان وەزارەتەكە لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان رایگەیاند: لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەمساڵ دابەش دەکرێت و لە ئێستادا لیست دەدرێتە بریکارەکان و دواتر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: بەشێکی زۆری ماددە خۆراكییەكان هاتوون کە بۆ هەر هاووڵاتییەک بەمشێوەیە دەبێت (3 کیلۆ برنج، 1 کیلۆ شەکر، 400 گرام دۆشاو، 1 لیتر زەیت، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ ئارینۆک).
سەبارەت بە بەشە ئاردی سێ، وەزارەتی بازرگانی جەختی كردەوە كە بڕیارە بەمزووانە دابەشبکرێت و ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان لەلایەن ئاشەکانەوە بۆ دابەشکردنی ئارد بەسەر بریکارەکاندا.