دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

مامۆستایانی گرێبەست پێش جەژن مووچە وەردەگرن

هەرێم نیوز
عەلى رەئوف رایگەیاند، پێش جەژنى رەمەزان سەرجەم مامۆستایانى گرێبەست مووچەى مانگى سێ وەردەگرن

عەلى رەئوف، نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست رایگەیاند، رۆژى شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگى سێ لە سەرتاسەری هەرێمی کورستان دابەشدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمى کوردستان خشتەى مووچەى بڵاوکردەوە، هەرچەندە مامۆستایانی گرێبەست لە لیستی مووچەدا نین و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، بەڵام هەموو مانگێک لەگەڵ دابەشکردنی مامۆستایانی میلاک مووچەکانیان وەردەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP