دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

ڕێککەوتنێک ئیمزاکرا بەو ئامانجەى ئاستى بەرهەمهێنانیان بگاتە 420 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا

هەرێم نیوز
نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، سوودانی رێککەوتنێکى کردووە لەگەڵ مۆمپانیاى بى پى بەریتانی بەو ئامانجەى ئاستى بەرهەمهێنانیان بگاتە 420 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

 نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق سەرپەرشتى ئیمزاکردنى رێککەوتنێکى کردووە لەگەڵ مۆمپانیاى بى پى بەریتانی بۆ بەرهەمهێنان و پەرەپێدانى کێڵگە نەوتییەکانى کەرکوک.

نوسینگەى سەرۆکوەزیران دەڵێت، رێککەوتنەکەى لەگەڵ کۆمپانیاى بى پى بەریتانى کراوە، بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانى نەوتە لە چوار کێڵگەى نەوتى کەرکوک کە بریتین لە ئاڤانا و باى حەسەن و جەمبور و خەباز، کۆمپانیاى بى پى ئەو کێڵگانە پەرەپێدەدات و بەرهەمهێنانى نەوتیان زیاد دەکات بەو ئامانجەى ئاستى بەرهەمهێنانیان بگاتە 420 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئاشکراشیکرد، پێویستە کۆمپانیاى غازى باکوور پەرەپێبدرێت بە ئامانجى بەرهەمهێنانى 400 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP