هەرێم نیوز
کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی سێ (268) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 26/3/202 لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئازار (3) دیاریکرد، کە بریتییە لە (268) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
ئاشکراشیکرد، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە (ئازار) بریتییە لە (268) دینار.
ئەوەشی خستەڕوو، هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتیمانیان نیە نرخی كیلۆواتیان (240) دینارە.
باسی لەوەشکرد، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.