هەرێم نیوز
سارا حەمەنەجیب رایگەیاند، ئەمڕۆ بەشێك لەوانەی بەم دواییانە خانەنشین بوونه، سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
سارا حەمەنەجیب، بەڕێوەبەری ژمێریاریی خانەنشینیی سلێمانی، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لەگەڵ مووچەی مانگی سێ کە ئەمڕۆ دابەش دەکرێت، بەشێک لەو خانەنشینانەی بەم دواییه خانەنشین بوون، لەدایكبوانی 1961 بۆ 1965، سێ مووچە بەیەكەوە وەردەگرن کە مووچەی مانگی یەک و دوو و سێیه.
باسی لەوەشکرد، ئەوانەی مامەڵەیان تەواو بووە و خراونەتە نێو مووچەی مانگی سێ، ئەوانەی دیکەش کە تەواو نەبوونه، لە مانگی داهاتوودا وەریدەگرن