هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیژنه‌یه‌كی باڵا كار له‌سه‌ر تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌كات و ده‌شڵێت، ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی تاپۆكردنیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
د. لوقمان عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، "به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی وه‌به‌رهێنان پێكهاتووه و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی شاره‌وانی و داد و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان و به‌نده ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵان و ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ئه‌وانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ئیفراز بكرێن و دواتر تاپۆ بكرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی هه‌رێم ده‌شڵێت، "له قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌و یه‌كانه‌ی نیشته‌جێبوون پشك ده‌كرێن و دواتر قۆناغی تاپۆكردنیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی تاپۆكردنیان به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌ركه‌سێك یه‌كه‌ی كڕیوه ده‌كه‌وێته سه‌رناوی و تاپۆ ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی بەوەش کردووە، "له ئێستادا ئه‌و یه‌كانه كه ژماره‌یان 200 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه ته‌نیا به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاپۆ بكرێن ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كه‌كان ده‌بێت و به فه‌رمیی ده‌خرێنه سه‌رناوی خاوه‌نه‌كانیان.