هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە ( 27 ی ئازاری 2025 ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت و ڕۆژی شەممە ( 29 ی ئازاری 2025 ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی 3ی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، " بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 ههزار و 779 دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی ئازاری موچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
ئاماژهی بهوهشكرد، سبەی پێنجشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئازار دەکرێت و ئەو موچەخۆرانەی لە ڕێی پڕۆژەی هەژماری منەوە موچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، ئەو موچە خۆرانەی بەشێوەی کاش موچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی موچەکانیان دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی ڕابردوش وەزارەرت دارایی عێراق بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 ههزار و 779 دیناری وەک تەمویلی موچەی مانگی ئازاری موچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.