هەرێم نیوز
دادگای فیدڕاڵی سکاڵای باڵی گۆڕانی گردەکەی پوچەڵکردەوە کە تیایدا داواکرابوو چیتر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق مامەڵە لەگەڵ سەرکردایەتی ئێستای بزووتنەوەکە نەکات، چونکە دەستلەکارکێشاوەن و مامەڵەکردن لەگەڵیان نادروستە.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، داوایەكی هۆشیار عومەر عەلی، بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕانی رەتكردەوە، كە تیادا داوایكردبوو:
1_بڕیاری دەستەی کۆمیسیارانی هەڵبژاردنەكانی عێراق پووچەڵبكرێتەوە، بە پێدانی بواردن بە سەرکردایەتی سەربەخۆی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان بۆ درێژەدان بە ئەرکەکانیان بۆ ماوەی (٦) مانگ دوای دەستلەکارکێشانەوەیان.
-2 رەتكردنەوەی بڕیاری دادگای تاوانەکانی یەکەمی سلێمانی، بە راگرتنی یەكجاریی سەرجەم ڕێوشوێنە دادوەرییەکانی لەسەر (تۆمەتبار دانا ئەحمەد مەجید شاسوار).
3_دەرکردنی فەرمانێكی سالاری بۆ ڕاگرتنی هەموو ئەو رێوشوێنانەی کە لەلایەن بەشی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرکراون و، لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرکردایەتی ئێستای حزبەکە گیراوەتەبەر.
پوچەڵکردنەوەی سکاڵا لە چەند حاڵەتێکدا دەکرێت؛ لەوانەش ئەگەر دۆسییەکە نەگەیشتبێتە بەردەم دادگا یان سکاڵاکار خۆی ئامادە نەبێت و بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی یاساییبوونی سکاڵاکەی پێشکەش نەکات، لەو کاتەدا سکاڵاکەی لەلایەن دادگاوە بە پوچەڵ هەژمار دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان بەسەر دوو ئاڕاستەی جیاوازدا دابەش بووە، گۆڕانی "گەڕەكی كوردسات" دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەرییەتی و "گۆڕانی گردی زەرگەتە"ش ڕێنمایی لە چیا نەوشیروان مستەفاوە وەردەگرێت؛ بڕیار بوو پێش ١١ی ئەم مانگە هەردوو ئاڕاستەکە ڕێکبکەون و کۆنگرەی نوێی ئەو بزووتنەوەیە ببەستن.