هەرێم نیوز
سەرکردەیەک لە ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئهمڕۆ چوارشەممە ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە لەبارەی ڕادەستکردنی بیرە نەوتییەکانەوە بە حکومەتی سوریا بڵاوبونەتەوە، دهڵێت، "ئەو زانیاریانە نادروستن و هێشتا کارەکان بەردەوامن بۆ پێکهێنانی لیژنەکانی پەیوەندیدار بە فایلەکانی دانوستان لەگەڵ دیمەشق".
بەرپرسێك لە ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە، كە باس لە رادەستکردنی بیرە نەوتییەکان دەكات بە حکومەتی سوریاو، جەختی کردەوە لەوەی، ئەو زانیاریانە نادروستن و، هێشتا کاركردن بۆ پێکهێنانی لیژنە پەیوەندیدارەكان بە دانوستان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە.
ئەو بەرپرسە، ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "نۆرس پرێس" رایگەیاند: ئەو هەواڵانەی بێ بنەمان و تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەو بارەیەوە جێبەجێ نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا بەردەوامە بۆ پێکهێنانی لیژنەی تایبەتمەند، بۆ تاوتوێکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا، لەوانە نەوت و سوتەمەنی و، تا ئەم ساتەش هیچ هەنگاوێکی کردەیی لە بڕگەکانی رێککەوتنی پەیوەست بە نەوت جێبەجێ نەکراوەو لیژنەكان لەسەروبەندی پێكهێناندان.