هەرێم نیوز
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێت و داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه تۆماره‌كه‌یان نوێ نییه سه‌ردانی لقه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن له پارێزگاكان، ده‌شڵێت، "هاوڵاتیان له نێو پارێزگا ده‌توانرێت ناوخۆیان بگۆڕن، به‌ڵام له كه‌ركوك، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین ناتوانرێت ناوه‌كانیان بگۆڕن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "دوێنێ پڕۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له 179 ناوه‌ند ده‌ستیپێكرد تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی داهاتو به‌پێی تۆماری ده‌نگده‌رانی نوێ به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه كه قۆناغێكی گرنگه، ئه‌وانه‌ی پێشتر ناویان تۆمارنه‌كراوه مافی خۆیانه سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی ده‌نگدان له ماڵی خۆیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری و داتای بایۆمه‌تریان نوێ بكه‌نه‌وه، كه یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زیاتر له 29 ملیۆن ده‌نگده‌ر هه‌ن كه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وانه‌ی كه له دایكبوی ساڵی 2007ن ده‌توانن سه‌ردانی نزیكترین بنكه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن تا كاتی بایۆمه‌تر وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له دایكبوی 2007ن ده‌بێت كارتی نیشتیمانیان هه‌بێت و به‌بێ ئه‌و كارته ناتوانن ناوی خۆیان بنوسن.
باسی لەوەشکرد، قۆناغی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێکردووە، بۆ ئەو مەبەستە لەسەرانسەری عێراقدا هەزار و 70 بنکە کراونەتەوە.
ئاشکراشیکرد، لەسەر هەر دەنگدەرێک پێویستە ناو و داتاکانی لە لیستی دەنگدەراندا نوێبکاتەوە و دڵنیاببێتەوە لێی.
سەبارەت بە گواستنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە، غەلای جەختیکردەوە، تەنها رێگا بە گواستنەوەی تۆماری دەنگدان بۆ پارێزگای کەرکوک، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین نادرێت.