هەرێم نیوز
پرۆفیسۆر تۆماس سیفرید کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە توێژەری بایۆلۆجییە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە خۆپاراستن لە شێرپەنجە لە ڕێگەی شێوازی ژیانی تەندروستەوە دەکرێت.
ئەوە پیشان دەدات کە هۆکارە ژینگەییەکان و شێوازی ژیان ڕۆڵێکی گەورەتر دەگێڕن لە هۆکارە بۆماوەییەکان لە گەشەکردنی شێرپەنجەدا.
لێرەدا حەوت ئامۆژگاری سەرەکی دەخەینەڕوو کە سیفرید پێشکەشی دەکات بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە:
1- خواردنی خۆراکێکی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسان: خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسان، وەک بلوبێری و سەوزەی گەڵادار و گوێز و ماسی چەور، یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن دەدەن و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکەنەوە.
2- کەمکردنەوەی خواردنی شەکر و خۆراکە پرۆسێس کراوەکان: سنووردارکردنی خواردنی شەکر و خۆراکە پرۆسێس کراوەکان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە.
3- پەیڕەوکردنی ڕێجیمێکی کیتوجینیک کە کالۆری سنووردارە: سیفرید پێشنیاری ڕێجیمێکی کیتۆجینیکی سنووردار بە کالۆری دەکات، سەرەتا بە ڕۆژووگرتنی ئاو بۆ ماوەی 3-5 ڕۆژ دەست پێدەکات، دواتر ڕێجیمێکی کەم کالۆری و چەوری زۆر، بە ئامانجی گەیشتن بە کیتۆزی چارەسەری.
4- بەڕۆژووبوونی پچڕپچڕ ڕاهێنان: ڕۆژووی پچڕپچڕ دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی ئاستی گلوکۆزی خوێن بدات و یارمەتی کیتۆزی بدات، ئەمەش ڕەنگە بەردەستبوونی سووتەمەنی بۆ خانە شێرپەنجەییەکان کەم بکاتەوە.
5- وەرزشکردن بە بەردەوامی: وەرزشکردنی بەردەوام، لەوانەش ڕاهێنانی ئایرۆبیک و بەرگری، لەشجوانی باشتر دەکات، ماندوێتی کەمدەکاتەوە، باری دەروونی باشتر دەکات، ڕەنگە بەشداربێت لە خۆپاراستن لە شێرپەنجە.
6- کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی گلوکۆز و گلوتامین: بەو پێیەی خانە شێرپەنجەییەکان پشت بە گلوکۆز و گلوتامین دەبەستن وەک سەرچاوەی وزە، کۆنترۆڵکردنی ئاستی ئەم ماددانە لە ڕێگەی خۆراکەوە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە "برسیکردنی" خانە شێرپەنجەییەکان.
7- گرنگیدان بە تەندروستی دەروونی و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی: پاراستنی تەندروستی دەروونی باش و کەمکردنەوەی ئاستی فشاری دەروونی دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری لەش و یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان، لەوانەش شێرپەنجە.
بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە لەسەر بنەمای توێژینەوەکانی سیفرید، دەتوانیت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەم بکەیتەوە و تەندروستی گشتی باشتر بکەیت.
بۆ زانیاری زیاتر سەیری چاوپێکەوتنێک بکەن لەگەڵ دکتۆر تۆماس سیفرید سەبارەت بە ڕۆڵی خۆراکی کیتۆجینیک لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەدا:
https://youtu.be/qa3j40c8iAo?si=HQajEVvt1W34mMuo
وەرگێڕانی: ڕاگەیاندنی گشتی کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان