هەرێم نیوز
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، له به‌یانی ئه‌مڕۆوه دوو كه‌س به‌هۆی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 21 كه‌سیش برینداربون كه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شار.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، لەماوەی شه‌ش كاتژمێری ڕابردودا 21 برینداری ڕوداوی هاتوچۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار و دو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌و كه‌سانه‌ی كه برینداربون 13 كه‌سیان برینداری ڕوداوی هاتوچۆی ڕوداوه‌كانی ئۆتۆمبێل بون، 8 برینداری دیكه‌شیان برینداری ڕوداوی ماتۆڕسكیل بون.