هەرێم نیوز
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ توشبویه‌كی دیكه‌ی تای خوێنبه‌ربون تۆماركرا كه له‌مه‌یدانی ئاژه‌ڵانیش كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ ده‌كات و له‌هه‌مانكاتیشدا گۆشتفرۆشی گه‌ڕۆكه واتا ئاژه‌ڵ له‌ماڵان سه‌رده‌بڕێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، 21ی ئه‌م مانگه ئه‌و توشبوه نه‌خۆش كه‌وتوه به سه‌رئێشه و سك ئێشه و تای به‌رز ده‌ستیپێكردوه، پاشان چاره‌سه‌ری له‌لایه‌ن چه‌ندین نۆرینگه‌ی لاكۆڵانان وه‌رگرتوه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، باری ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپی ڕۆیشتوه دواتر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كردوه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پشكنینی سه‌ره‌تایی بۆ كراوه گومانی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربونی لێكراوه، بۆیه بۆ دڵنیابون ناردویانه بۆ به‌شی نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان له فریاكه‌وتنی ناوه‌ند.
ته‌ندروستی هه‌ولێر رونیشیكردۆته‌وه، پاش وه‌رگرتنی نه‌خۆشه‌كه و جیاكردنه‌وه‌ی له‌شوێنی تایبه‌ت وه‌رگرتنی خوێن بۆ پشكنینی ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربون به PCR ده‌ركه‌وت كه نه‌خۆشه‌كه توش بوه په‌تای تای خوێنبه‌ربونه، بۆ دڵنیابونی به‌ته‌واوی له به‌غداش هه‌مان ئه‌نجام بو، له‌ئێستاشدا له‌ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆری هه‌ناوه‌و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت".