هەرێم نیوز
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، بڕیاردرا بەدانانی لێژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەسەر کۆچەر ئیسماعیل.
وەزارەتی تەندروستی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی چەند تۆمارێکی دەنگی دەرمانسازێک لە سۆشیاڵ میدیا بە ناوی (کۆچەر ئیسماعیل) کە داوا لە کارمەندەکانی دەکات جۆری چارەسەری دەرمان بۆ نەخۆشەکە بگۆڕن کە لەلایەن پزیشکی چارەسەرکەر بۆی نووسراوە.
بڕیاردرا بەدانانی لێژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ داواکاری گشتی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو دیاردەیە و پاراستنی کاریگەری و سەلامەتی دەرمان لەسەر نەخۆش و وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی و دادوەری بەرامبەر ئەو سەرپێچیە