دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

قائیمقامی سلێمانی: رۆژی نەورۆز بەسەرکەوتویی و بەبێ هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو بەڕێوەچوو

هەرێم نیوز
قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، رۆژی نەورۆز و کردنەوەی ئاگر بەسەرکەوتویی و بەبێ هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو بەڕێوەچوو.

 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەبارەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی نەورۆز پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەدا هاتووە، دەستخۆشی لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و لایەنە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان دەكەم، کە سەرەڕای زۆری چالاکییەکان و کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان و گەشتیاران لە چەند شوێنێکی جیاواز، تەواوی مەراسیمەکانی رۆژی نەورۆز و کردنەوەی ئاگر بەسەرکەوتویی و بەبێ هیچ روداوێکی نەخوازراو ئەنجام دران.

ئاشکراشیکرد، سەرباری هۆشیاری و دڵسۆزی هاووڵاتیانی شارەکەمان، هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و تەواوی فەرمانگەکان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە وەکو یەک تیم کاریان کرد و رێگەیان نەدا روداوی نەخوازراو دۆخی چالاکییەکان و دڵخۆشی هاوڵاتیان تێک بدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP